سەیرانگای ڕەزی جۆڵا و بەهەشتێك لە جوانی ...
محەممد فازڵ شەوکەتی ،گەڵارێزانی ساڵی 1399،مەهاباد
ئێرە ڕەزی جۆڵایە، جێگای خۆشی و سەفایە ،شوێنی خۆشێ تێدایە،بەهەشتێکی خودایە.
لەرابردووە ئەم شۆینە شوێنێکی سروشتی و ڵێڕەواڕ بوە پڕ بوە لەداڕە گوێز،ساڵانی پێشوو خەڵکی شاری سەرده شت ئیواران و رۆژانی پشوودان،بۆ سەیران دەهاتنە ئەوێندەرێ و بە موزیک گۆرانی و هەلپەرکێ و شادی و شادمانی کاتیان دەبردەسەرێ ،ژێرسێبەری ئەو داره گوێزانە شوێنێکی خۆش بوو بۆ حەسانەوە .....
ڕەزی جۆڵا شوێنێکە کە لەگەڵ مێژوو و رابردووی خەڵکی سەردەشت تێکەڵاوه ، ئاوێتەی بیرو فیکرو خوێنی سەردەشتییانە ،هەموو سەردەشتییەکان دونیایەک بێرەوەرێەی خۆشیان لە ڕەزی جوڵا و باقێ شوێنە جوانەکانی سەردەشت هەێە ،تەنانەت گەر لە و سەردەشتیانەی کە لەهەندەران دەژین پرسیار بکەی ئارەزوویانە ڕۆژێک بێ ئێوارەیەک هەر بە یادی سەردەمی لاویان لە بن دەرەکانی ڕەزی جۆڵا دانیشن پیرەوەرییەکانیان زیندوو بکەنەوە.
لە پیرو جەوان و پیاو ژن کهم کەس ههیە نهچووبێته ڕهزی جۆڵای.ئەم شوێنە مهکۆی سهیران و جێژوانی دهورانی گهنجی زۆر پیرە پیاوانی ئەوڕۆ و ڵاوانی سەردەمی خۆی بوه. ڕەزی جۆڵای لە ڕابردوودا سەپانی هەبوو سەپانەکەی زۆر بە جوانی ئاگادای لە ڕەزی جۆڵای دەکرد، بەڵام ئێستا سەپانەکەی شارەداره ،نەک پەێی ڕانەگەیشتوون بەڵکوو وهایان وێران کردوه کە ئەستەمە بتوانن وەکوو خۆی لێبکەنەوە.بە قەولی سەعیدەشێتی گۆرانگان کە دەیگووت هوو کاکە گیان چاکی مەکە با خراپ نەبێ !!!
لە ڕابردوودا ڕەزی جۆڵا خۆشترین سەیرانگای سەردەشت بوو سێ کانی ئاوی لێبوو سەرچاوەیەکیان زۆر جوان و گەورەتر بوون ل هه ەوانی دیکەی ئێستا کەوتۆتە نێو خانوی حاجی قادری گوڵێ، سەرچاوەێکی تر لەباری سەرێ بوو .
یەکیک لە شوێنە خۆشەکانی شاری سەردەشت کە لە ڕابردوواد زۆر بەنێوبانگ بوو ،ڕەزی جۆڵای بوو :ڕەزی جۆڵای لە ساڵە کانی پیش ۱۳٤۰ هەتا ساڵی۱۳٦۰ کەشاری سەردەشت وا بەر بڵاو نەبو و تەوسیعەی پەیدا نەکردبوو ئەو شوێنە شوێنیکی سەیرانگای خەڵکی شار بو کە بەپێیان و بە پیاسە بۆی دەچون،جێگایەکی خۆش وپر ئاو پڕ لەداری گۆیزو مێو، سپیدار و چناری گەوڕە و گێاوشێناوردی زۆر و بەهۆی کانیاوێ زۆر شارەداری لەو شۆێنە کوشتارگای سازکرد بوو ،ڕەزی جۆڵا لەنێوان شاری سەردەشت و ئاوایی شیوە برایمە هەڵکە وتوە وڕیگای شیوەبرایمەی و ڕیچکەیەکێش بوبیوران دەچێت .ئیستا یەکیک لەگەڕەکەکانی خۆشی شاری سەردەشتە کە خاوەن مزگەوت و قوتابخانە و فەزای سەوز و ونیزێکی بەشیک لە ئیدارە دەولەتیەکانە.
ڕەزی جۆڵا پێک هاتوە لەدوو وشە (رەز+جۆڵا) رەز بە شۆێنێک دەلێن کە مێو و ترێ لێ بەر هەم دەهیندرێت و ڕەزەوان:باخەوانی مێو و ترێ جۆلا به مانای پاچه چنە،بوزووکەر، بە فارسی ریسنده پیشەێکی کوردەواریه ، پیشەی تەنینی کەلو پەڵ، بەرهەمەکانی وەک جاجم، مەوج ،بەرماڵ،شاڵ، رانکووچۆخە ،پۆپەشمین. هێندێک کەسیش پێان وایەچونکە ئەم ڕەزانە ئەوندەجوان و لەبار جودا کرابوونەوه بۆیە پێان وتون ڕەزی جۆڵای واتا چۆن جۆڵا جاجم بە خانەخانە دەتەنی ڕەزی جۆڵایش ئاواها جوان تەندرابوو.
جوڵا دەبێ بنەمالەێکی ناودار و باورپێکراو بووبن و وادیارە بەرهەمی ئەورەزەش دەبی تایبەت و چاک بوبێت، کە ناوی بەرز بۆتەوە وخەڵکی سەردەشت نێوی ئەوبەشەیان زیندوو ڕاگرتووە و ئەگەر سەرنج بدینەئەو بابەتە لە ناوچەی سەردەشت هێندیک شوێن لەقەدیمەوە ناویان ماوە تەوە نێشانەی ئەو خاڵەیە کە دیارە بە دەست بنەمالەێکی ڕەسەن و پاک وخاوێن و نە جیب بوون و بە هۆی چاکەکارێ و دێنداری و حەسل بوون ناویان هەروا زێندوو ماۆە تەوەوە ک قاوە خانە ی خال هەباسی ، ڕەزی وە تمان و ..... وله ئەسل بەباغیان دە گوت ڕەز ئەگەر داڕی مێویشی تێدا نەبایە! ودەور و بەری شاری سه ردەشت هەموو باغ بوون و لە هاوینان وفەسڵی کاردا شاڕ چۆڵ دەبوو.
شایانی باسە:شاری سەردەشت لەچەندگەرەک پێکهاتوەوەک:گەڕەکی گردە سوور،گەڕەکی قەبران، گەڕەکی دوڵتانچک،گەڕەکی هەنداوێ،گەڕەکی ئاشان ،گەڕەکی سوێ بەردە قوچی ،گەڕەکی حەسار، گەڕەکی ژوورو، گەڕەکی داربەڕو، گەڕەکی کۆرپە ،گەڕەکی سەرچاوێ ،گەڕەکی مزگەوتی سوور، گەڕەکی کانی مەر، گەڕەکی کانی خانێ .....و ئێستا شیوە برایمە و ڕەزی جۆڵا دو گەڕەکی شاری سەردەشتێن.
مڵکی رەزی جۆڵای مڵکی دانیشتوانی گوندی رەزی « شێوەبرایمە » (شیو:دۆڵ، برایم: یەکەم کەس لە دۆڵێ بەرماڵان خانووی ساز کردوه ودوایێ ماڵەکانیان هێناونە جێی ئێستا) گۆڕانکاری به سەر ئاخاوتن ودەربڕینەکەیدا هێنراوە بۆتە شیوەبرایمه مڵکی بنەماڵەی رەحیم هەمزەی بوە که شۆرەتەکەیان بەهرئەندیشه(بنەماڵەی بەهرئەندیشه)، کە دوابیی لە لایەن بنەماڵەی «عیسا زادە»کان دەکردرێتەوە.
بەرێز رەفیق رەسوڵ پوور که ئەو مڵکە پێشدا ئێ باپیرە گەورەی بوە لەوبارەیەوەئاوا،مان بۆ باس دەکات هەر له قەدیمەوه ئی وان بوه، هەر به بیری من کە له منداڵیەوه لە وێ بووم ، جێگای مجتمع فرهنگی ئێستا بۆ لای شیوەبرایمەی کە پێیدەڵێن(بەرەبەر) مێوی لێبوون، له شوێنی هوتێل مورواریدی بۆ لای نێزەڕۆیێ و بە لای فلکەی پارک کودکدا به تەلانەکەیدا کە ئێستا بوونه دووکان و شت، هەمووی مێوێ سپی و ترێ تایفی لێبوون، دوڵەکەش لای نێزەڕۆیێ به گوێز و هەرمێ و دارکانیدیدا مێویان پێهەڵارۆیشتبوون سەر و ... سەرەوەی مجتمع فرهنگیش هەر زەوی و کێڵگە بوە، خاڵێکم(حەمەدمین=دەمین)نەخۆش دەبێ و بۆ چارەسەری خاڵ دەمینی چەند جار بڕێک پووڵی له حاجی ئیسای وەردەگرن هەتا... نێزیک 50ساڵ لەوه پێش به حاجی (عیسای=ئیسای) دەفرۆشن بەڵام به مەرجێک هەتا رەزی جۆڵا وەک مڵک و باخ بمێنێ ماڵێ رەحیم همزەی وەک سەپان له وێ بمێنن و بێکەن و بەشیکەن.جێگای پارک کودەکی ئێستاش پێیان دەگووت: زەویێ عەلیەتیوی(جا نازانم ئەو عەلی هەتیوە هەر مام عەلی قەرەج بوە یان کەسێکیدی)
لە سەرەوەی رەزی جۆڵا کانێکی پرئاو (سەرچاوە)ێکی پرئاوی لێ بوو بەناوی سەرچاوەی ( قەلاوقەلی )ئاوێکی زوڵاڵ و زۆر زەمەند و سوک و سارد بوو. پێم وابێ هێشتاش شۆێنەکەی ماوە بریار وابوو ئاوی ئەم کانیه بهێندرێتەوه بەنداوەکە و بەنداوەکەپرئاو بێت ، ببێتە شوێنێکی بو یاری کردن ، بەلەمی تێ بهاوێژن شوێنی مەلەو خۆشی بێت بەڵام وەک هەموو پرۆژەێکی تری شارداری سەردەشت بەهۆی کەمتەرخەمی ، ئەم پرۆژەیە تا ئێستا نەهانوتەبۆاری جێبەجێ کردن!!!
پرۆژەی رەزی جۆڵای لەکاتی شارداربوونی : ئەو بەرێزانە را دەستی پێ کردوە تا گەیشتۆتە ئێره: محەممدعلی خەیری(1371)-عەلی رهەنما(1372)-رەحمان ئەحمەدی(1373)-خالید شیخ ئاغایی(1377)-مەنوچێهر ئێران پەناە(1379)- مێهران رەسولی (1380)-سەعدێ رادمەنیش(1383)-سەلاح کوردستانی(1386)-رەسوول فەهەر(1390)-ئیبراهیم سووڵتانی(1392)-عەبدوڵآ خزی پوور(1395) -جلاڵ ئەحمەدی- کامیل رەسولی(1397)
لەزەمانێک کە «حووسین یەددولاهی »شارداری شاری سەردەشت بوو ، رەزی جۆڵای له بنەمالەی عیسا زادەکان دەکردێتە وه بۆئەم مەبەستە تا بکرێتە سەیرانگاێکی فەرمێ بۆدانیشتواتنی شاری سەردەشـت تا بۆ وەک سەیرانگاێک کەڵکی لێ وەربگیرێت. کاتێک موهەندیس «عەلی رەنەما »بوو بە شاردار، رەزی جۆڵای لە حالەتی سروشتی خۆی گۆرا بنیادی پارکێکیان دان ، ساختمانێک لە شۆینی پەیکەری ئەسپەکەی ساز کرا که ببیتە ریستوران ، بۆلای سه رێش به بەردی مەرمەرەکانی گرده سوور پلیکان پلیکان کراو شۆینی دانیشتی لی ساز کرا ، بەنداویکیان لە سەرێ ساز کرد تا ئاوی کانێکە که سه یەرەوی رەزی جولای بوو بیته ناو بەنداوه که و ببیته مەلەوانگەو شوێنی یاری و بەلمی تێ بهاوژرێت بەلام موهەندیس رەهنەما لە فریای ئەوە نەکە وت پرۆژەکەی تەواو بکات.ماوەیکیش بەرێز رەحمان ئەحمەدی شاردار بوو ، پرۆژەی هۆتێل مروارید لە زمانی بەرێز رەحمان ئەحمەدی دا ساز کرا .کاتێک موهەندیس «مێهران رەسوولی» شارداری سەردەشت بوو : دەست تیوردانێکی بۆ ڕەزی جۆڵای کرد :چەندسەکۆی بەردێنی ڵی ساز کران و ژماره گوزاری کران،کارەبای بۆراکێشرا ، پیستی ئێسکەیتی بۆمنداڵان لێ ساز کرا کە ئیستا هەڵیان وەشاندۆتەوە.
ماوەێک لەمەوە پێش چەندین هێكتار لە دارستانەكانی پشتی “رەزی جۆڵا”یان لەنێو بردووە و ئەو كارەیان بەو مەبەستە لە تاریكایی شەودا ئەنجام داوە، تاكوو ئاسەواری خراپكارییەكانیان بەجێ نەمێنێت.ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، شارۆمەندان باس لەوە دەكەن كە، وێڕای ئاگاداربوونی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەكان، فەرمانداری و شورا و شارەوانیی لەو خراپكارییانە، بەڵام هیچ دژكردەوەیەكیان بەرانبەر بەو كردەوەیە نەبووە ، داوا لە ئەندامانی شۆراو شاردار دە کەیەین پێش ئەم کارە بگرێت چۆن ئەم شۆێنە شوێنێکی گشتی نەوکانی شاری سەردەشتە،شوێنێکی مێژوو داره و شۆێنی ئاوا گونجاو بۆ پارک لە سەردە شت دووپات نابێتەوە .
پێشنیار دەکرێت راوێژکارێکی بەئەزموونی (محیط زیست، گردشگری) پلانێکی جوان بۆ ئەم پارکەر دابرێژرێت و لە حالەتی مەسنووعی بێتە دەرێ و حالەتێکی سرووشتی زیاتری پێبدرێت ، بە دیزانێکی سەردەمیانە شۆێنێکی لایقی خەڵکی شارە جوانەی سەردەشت بێته دەر .
ئاوەدان سەردەشت،رازاوەبێت نیشتیمان